ماڵپەڕی هەواڵی ئەلجەزیرە لە لە وتارێکدا بە ئاماژە بە نوێترین ئاڵۆزییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی، لەسەر کارامە نەبوونی کۆپاپۆڕە فڕۆکەبەرەکان لە جیهاندا باسی کردووە و نووسیویە کە پاپۆڕی فڕۆکەبەری جرالد فۆرد، شاری هەڵواستراو لەسەر ئاو دێتە ئەژمار و نوێترین و پێشکەوتووترین پاپۆڕی فڕۆکەبەری ئەمریکا دێتە ئەژمار.
یەمەن هەڕەشەیەک بۆ کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا
ئەمریکا گەورەترین پاپۆڕە فڕۆکەبەرەکانی جیهانی لەبەردەستە کە بە وزەی ئەتۆمی کار دەکەن و ئەو وڵاتە لە ڕێگای ئەو پاپۆڕانەوە هەوڵ دەدات ئازادی پاپۆڕوانی و بازرگانی جیهانی لە قازانجی خۆی شوێنگیری بکات.
سەرەڕای ئەو هەموو تایبەتمەندیە، ستافرۆس ئاتلاماز ئوغڵوو ڕۆژنامەڤان و کارناسی پرسە سەربازییەکان سەبارەت بە کارایی ئەو پاپۆڕانە لە داهاتوودا گومانی هەیە و دەڵیت کە کارایی ئەوان کاتێک هاتە خوارەوە کە ڕکابەرەکانی ئەمریکا بە بەکارهێنانی مووشەکی هەرزان و درۆنیان بەکار هێنا؛ مووشەک و درۆنگەلێک کە توانایی پێکانی ئامانجە دەریاییەکان و نوقم کردنی پاپۆڕەکانیان هەیە. بۆیە چەمکی جەنگە دەریاییەکان لە داهاتوودا گۆڕدرا.
مووشەکە سەروودەنگەکان، کۆپاپۆرە فڕۆکەبەرەکانیان خانەنشین کرد
ئەمریکا لە ئێستادا سیستەمی بەرگریەک کە بتوانێت مووشەکە سەروودەنگە پێشکەوتووەکان شوێنگیری و لەناو ببات، لە بەردەستیان نییە. مووشەکی دانگ فەنگ 27 ی بەرهەمی چین کە بۆ هێرش بۆ سەر پاپۆڕەکان داڕێژراوە و لە ساڵی 2021 ڕوونوێنی کرا.
بەلەمی هیرشبەر، بکوژی پاپۆڕەکانی ئەمریکا
بەلەمی بچووکی هێرشبەر و بێ بەلەمەوان یەکێکی دیکە لە ئەو هەڕەشەگەلنە کە ئەو پاپۆرانە دەکەنە ئامانج.
درۆنەکان؛ دوژمنی هەرزانی پاپۆڕەکانی ئەمریکا
درۆنەکان لە دیکەی هەڕەشەکان بۆ سەر کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا دێتە ئەژمار و توانیویانە هاوکێشەی دەسەڵات لە زۆبەری شەڕە و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان لە ساڵانی ڕابردوو جێبەجێ بکەن. بۆیە زۆربەی وڵاتەکان بەرەو دانانی سەرمایە بۆ بەرهەمهێنانی درۆن هەنگاویان هەڵێناوە.
Your Comment